كەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبەی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەور لە ئاسماندا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشەممە 21/5/2019، لە ھەولێر و دھۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە سنوورییەکانی ھەولێر ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر ھەیە، لە سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

Back to top button