وتەبێژی حكومەت باس لە “ڕێك بوون”ـی دابەشكردنی مووچە دەكات
کەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران ڕێک دەبێتەوە؟
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ٥ی ٢٠١٩ سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند: “حکومەتی عیراق له ساڵی 2019 سێ موچهی ناردووه كه بێ پاشهكهوت دابهش كراوه، یهك موچه بۆ مانگی 12 ی 2018 بهبێ پاشهكهوت دراوه، بۆ ئهو سێ مانگهش كه ئێستا موچه دواكهوتووه، واته پێدانی موچەی ئەو سێ مانگە پێویستی بە دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دۆلاره کە موچەی سێ مانگەکەی پێ بدرێت و موچە ڕێک بێتەوە و بکەوێتەوە سەر سکە، ئێستا ئەو بڕە پارەیە لەبەردەست حکومەتی هەرێم نییە، هیوادارین لەگەڵ بەغداد بگەینە ڕێککەوتن کە حکومەتی عێراق بەپێی یاسا دەبێت ئەو بودجەیەی کە ئەو ماوەیەی لەهەرێمی بڕی لە 2014هوه بداتەوە، هەرێم ئەگەر گەیشتینە ڕێککەوتن، ئەوکات موچەی ئەو سێ مانگەش دەدرێتەوە فەرمانبەران.