وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هۆشداری توند دەداتە ئێران لە بارەی دەرەنجامی هەر جۆرە هێرشێك بۆ سەر بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا.
لەگەڵ زیاد بوونی گرژی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ئێستادا زۆرترین قسە لە بارەی ئەگەرەكانی رووبەروو بوونەوەی سەربازی دەكرێت, وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش هۆشداری دەداتە ئێران كە هێڕش نەكاتە سەر بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لە ناوەچەكەدا.
جێرێمی هێنت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا هۆشداریدایە كۆماری ئیسلامی ئێران و گوتی، “لە ئەگەری هێرشكردنەسەر بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا، ئیدارەی دۆناڵد تەرمپ، سەرۆكی ئەو وڵاتە تۆڵە دەستێنێتەوە”.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا هێنت بۆ رۆژنامەنوسانی روونیكردەوە، “ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا نایانەوێت لەگەڵ ئێران جەنگ بكەن، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندیەكانیان بكەوێتە ژێر هەڕەشەی تارانەوە، ئەوانیش تۆڵە دەكەنەوە”.
هاوكات هۆشداری دایە وڵاتی ئێران و ئاماژەی بەوەكرد، “پێویستە ئێرانیەكان هێزی ئەمریكا بە كەم سەیر نەكەن، ئەو پەیامەش دەبێت لە لایەن ئێرانیەكانەوە زۆر بە جددی و بە هەند وەربگیرێت”.