بە هەزاران وێنەی سەرۆك بارزانی لە فیسبوك بڵاودەكرێنەوە

 

لە ساڵیادی پەنجاو حەوتەمین چەك لەشان كردنی سەرۆك بارزانی و پەیوەندی كردنی بە ھێزەكانی پێشمەرگەوە، تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەگشتی و تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بە تایبەتی لە لایەن كوردستانیانەوە بە وێنەی سەرۆك بارزانی دەتەنرێت و ستایشی خەبات و ماندوو بونی بارزانی دەكرێت.
خۆشەویستی كوردستانیان بۆ سەرۆك جگە لە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی ئەوسەركردە، ھاوكات سەدان كورتە نوسین و ھۆنراوە لە خۆ دەگرێت كە تێكڕایان دەربڕی وەفاو سۆزی كوردستانیانە بۆ ئەو سەرۆكە مەزنەی كە لە پێناو بەھا باڵاكاندا پەنجاو حەوت ساڵی تەمەنی بۆی كردە قوربانی
پێش پەنجاو حەوت ساڵ پێش ئێستا سەرۆك مەسعود بارزانی لە تەمەنی شانزە سالیدا بووە پێشمەرگەو دژی داگیركارانی كوردستان چەكی خەبات و باوەڕی لەشان كرد

Back to top button