نێچێرڤان بارزانی نامەیەک ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات دەربارەی مادەی 140
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد ڕۆڵێکی کاریگەر و سەرەکی هەبیت لە جێ بەجێ کردنی مادەی 140 لە دەستووری عێراق تایبەت بە ناوچە کێشە لە سەرەکان نێوان هەولێر و بەغدا
لە نامەکەی دا سەرۆك وەزیران دەڵێت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەتوانی ڕۆڵی کاریگەر و بێ لایەنی هەبیت بـۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی چڕ نێوان هەولێر و بەغدا بـۆ نەهێشتنی ناکۆکیەکان
داواشی کرد بارەگای سەرەکی پرۆگرامە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بگوازرێتەوە لە بەغدا بۆ هەولێر چونکە 90% ئاوارەکانی سوریا و عێراق و 60% ئاوارەی ناوەخۆی عێراق لە هەرێمی کوردستانن