كۆمپانیای وردبینیی دیلۆیت دەستی كرد بە وردبینی لە نەوتی كوردستان

خواكوڕك
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 22-11-2016 بە سەرپەرشتیی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دا.
 
هەر لەكۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستاندا باس لە هەنگاوەكانی كاری كۆمپانیای وردبینیی دیلۆیت كرا بۆ وربینیكردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان و گشت خەرجییەكانی ئەم بوارە، كە لە هەفتەی ڕابردووه‌وه‌ یەكەم كاری وربینییان پێ ڕاسپێردرا و دەستیان بە كارەكانیان كردووە.
 
كۆمپانیای وردبینیی دیلۆیت یه‌كێك له‌ چوار كۆمپانیا ناوداره‌كانی جیهانه‌ له‌ بواری وردبینیدا و حكومه‌ت و كۆمپانیاكانی وڵاتان به‌مه‌به‌ستی دابینكردن و پاراستنی زیاتری روونی و شه‌فافییه‌ت له‌ داهات و خه‌رجییه‌كانیاندا، وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆی جێی متمانه‌ و باوه‌ڕپێكراوی خاوه‌ن نێوبانگی نێوده‌وڵه‌تی، پشت به‌ خزمه‌ته‌كانی ده‌به‌ستن و، به‌ شێوه‌یه‌ك كارده‌كات كه‌ هیچ حكومه‌ت و لایه‌نێك ناتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كانی و ئه‌نجامی راپۆرته‌كانی له‌باره‌ی وردبینییه‌وه‌، بكات. ده‌ستبه‌كاربوون و ئه‌ركداربوونی دیلۆیت له‌ هه‌ر شوێنێك به‌ نیشانه‌ی پابه‌ندی به‌ شه‌فافیه‌ته‌وه‌ دێت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری چاكسازی و شه‌فافیه‌ت، رێز و ئیعتیبار بۆ‌ ناو و ئه‌رك و شێوازی كاركردنی داده‌نێن”.  
Back to top button