ترەمپ: بەداخەوەم بۆ گەلی ئێران ئابوریی ئێران بە خێرای دادەڕمێت

 

لەگەڵ ئالۆز بوونی پەیوەندیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا, لە ئێستادا ئەگەرەكانی روودانی شەڕ كراوەتر بوونە, سەرۆكی ئەمریكاش دەلێت لەگەڵ فشارەكانمان ئابووری ئێران بە خێرای دادەڕمێنێت”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە تویتەرەوە ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە، كە باس لە هەوڵەكانی ئیدارەكەی دەكەن بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەستپێبكەن.

ترەمپ لە درێژەی تویتەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات، هەر كاتێك بەرپرسانی ئێران ئامادە بن پەیوەندی دەكەن, هەروەها دەڵێت: “ئابووری ئێران بە خێرایی دادەڕمێت، بەداخەوە بۆ گەلی ئێران”.

Back to top button