هێزەكانی مارێنزی ئەمریكا و كەشیتە فڕۆكە هەڵگرەكەی لینكۆلن: دەستیان بە پرۆڤەو چۆنیەتی ئەنجامدانی جەنگێكی سەركەوتوو كرد
دوای ئەوەی هێزێكی زۆری سەربازی كە پێكدێت لە كەشتیگەلی جەنگیی ئەبراهام لینكۆڵن و ھێزی مارێنز بەرەو ئاوەكانی كەنداو بەڕێكەوتن, دوای گیرسانەوەیان بۆ چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەی ھەڕەشەكانی ئێران دەستیان بە راھێنان كردووە.
ھێزی دەریایی ئەمریكا دەڵێت: ئامانج لە راھێنانەكە نیشاندانی توانا و ھێز و ئامادەیی ئەمەریكایە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی وڵاتەكەمان لە ئەگەری ھەر ھەڕەشەیەك، كە لە لایەن ئێرانەوە بەدی بكرێت.
لە راھێنانەكەدا گروپی ھێزی ئامادە و یەكەی ٢٢ی مارێنز و پێنجەم كەشتی فرۆكەھەڵگری جەنگی ئەمەریكا، كە رەوانەی كەنداوی عەرەبی كراون، بەشدارییان كردووە.
مەشقی ھێزە ئەمەریكیەكان دوو رۆژ بەردەوام بووە و لەسەر چەند سیناریۆیەكی جیاواز راھێنانیان كردووە.