کەمال کەرکوو‌کی: نێچیرڤان بارزانی خاوەن بیرێكی ناوازەیە لە دەوڵەتداریه‌

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، نێچیرڤان بارزانی سەرکردەیەکی هێمن و دوور بینە، هەر ئەویش بە کاریزمایی خۆی توانی، هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان لە بەرانبەر کوردستان بگۆڕێ بۆ ئومێد و ئاسۆی گەش.

دکتۆر کەمال کەرکوو‌کی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتووه‌، نێچیرڤان بارزانی، سەركردەیەكی ھێمن و دووربین و خاوەن بیرێكی ناوازەیە لە دەوڵەتداری، هاوکات لە رووی پێشکەوتنی وڵاتیشەوە تێكۆشاوە، بۆ ئەوەی دیدی پێش سەردەمكەوتووی خۆی بۆ داھاتووی كوردستان لە زۆر ڕووەوە  بكاتە واقعێكی بەرجەستە.

دکتۆر کەمال پێیشی وایە، کە نێچیرڤان بارزانی، خاوەن دیدێكی تیژ و سەركردەیەكی لێھاتووە، هەر لە سەردەمی ئەویشدا كوردستان گەشەی سەندووە و ئەزموونێكی پێشەنگ بووە، جەختیش دەکاتەوە، کە بە ئەزموون و لێهاتوویی لەحکومڕانیدا، کوردستان بەهێـز دەکات.

ناوبراو ئاماژە بە کورتکردنەوەی مەوداکانیان لەگەڵ هاووڵاتیان دەکات، ئەویش دەگێڕێتەوە بۆ بڕیارە ئازاکانی خودی نێچیرڤان بارزانی، هاوکات جێگیریی گوتارەکانیشی، کە متمانەی هاووڵاتیانیان بەدەست ھێنا، لە لایەک، لە لایەکی دیکەیشەوە، ھەنگاوێكی گەورەی جۆریی لە پەیوەندییە ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكانی كوردستاندا ھێنایە دی، کە قۆناغی هەڵسانەوەی کوردستان بوو، ئەویش لە دوای سەختی و جەنگی نەخوازراو، کە بەکاریزمایی خۆی، هاوکێشە نێودەوڵەتییەکانی لە بەرانبەر کوردستان گۆڕی بۆ ئومێدو ئاسۆی گەش.

Back to top button