كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه
له‌راگه‌یاندراوێكدا په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و سلیڤا ئێیریس، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و ئابووریی كونسوڵخانه‌كه كرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه له دیداره‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ستایشی ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكاى له‌هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌م چوونه ناو جه‌ماوه‌رو به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند:”ئه‌مه نیشانی به‌هێزیی ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ته‌واوى كونسوڵگه‌رییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا”.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پوخته‌یه‌ك له‌رێكاره یاساییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شێواز و میكانزمی ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى باسكرد و رایگه‌یاند: “دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان قۆناغه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستپێده‌كات و یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیره له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و دابینكردنی خوشگوزه‌رانییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
لای خۆیه‌وه ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان خوشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: “كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌چاوه‌ڕوانیی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌خوازین و پشتگیریی ته‌واو له داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین”.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد.