ئه‌مڕۆ به فه‌رمیى ڕێگاى نێوان سحێلا و زممار كرایه‌وه
به‌رپرسى لیژنه‌ی ناوچه‌ى زممارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، دواى ڕێككه‌وتنى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له‌باره‌ى ڕێگاى نێوان سحێلا و زممار ئه‌مڕۆ به فه‌رمیى ئه‌م ڕێگایه ده‌كرێته‌وه.
حه‌سه‌ن خه‌لۆ، به‌پرسى لیژنه‌ی ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ناحیه‌ى زممار، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاندووه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پیاوماقوڵانی ئه‌م سنووره له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانى) كۆبووینه‌وه، سه‌رۆك بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایه، بۆیه پاش ئه‌وه‌ى له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ڕێگاى نێوان سحێلا و زممار هاتبووه گرتن، بڕیاره پاش كاتژمێرێكى تر به‌فه‌رمى دواى رێككه‌وتنێكى فه‌رمى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقى به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى هه‌ردوولا ئه‌م ڕێگایه بكرێته كردنه‌وه.
له‌باره‌ى گرنگى كردنه‌وه‌ى ڕێگاكه‌ش، خه‌لۆ گوتی، هه‌واڵى كردنه‌وه‌ى ئه‌م ڕێگایه بۆته مایه‌ى دڵخۆشى بۆ خه‌ڵكى سنووره‌كه و كردنه‌وه‌شى زۆر گرنگه بۆ خه‌ڵكى سنووره‌كه به گشتى، هه‌روه‌ها بۆ قوتابیانمان و كاسب كاران و جووتیاران و بارزگانانیش.
سنووری زوومار و ڕەبیعە و كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی داگیر كرا و بەو هۆیەوە چەندین شەقامی سەرەكی نێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی عێراق داخران كە ئەوەیش بارگرانی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروست كردبوو بۆ هاتوچۆكردن.