سەدر دەست بە خۆپیشاندانە ملیۆنیەكانی دەكاتەوە
نوسنگه‌ی سه‌در داوا ده‌كات ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی له‌شاره‌كانی عێراق خۆپیشاندانی گه‌وره دژ به هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، تێوه‌گلانی عێراق له‌ململانێكانی ئه‌مریكا و ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
ئیبراهیم جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی “شه‌هید سه‌در” له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایكرد، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نی بهرفراوانو گه‌وره له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق به‌رێوه‌بچێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاڵپشتی له‌ئه‌منیه‌تی عێراق‌و دژایه‌تیكردنی هه‌ڵگیرسانی جهنگو نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه عێراق له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا نییه له ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كاتژمێر 9ی شه‌و خۆپیشاندان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان ئه‌نجامبدرێت جگه له‌شاری نه‌جه‌ف.
چاودێرانی سیاسی وایده‌بینن، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وا ده‌رده‌كه‌وێت په‌یامێك بێت بۆ ئه‌مریكا و ئێران، بۆ تێوه‌نه‌گلانی عێراق لهململانێكانیان، هاوكات په‌یامێكی نێوخۆیشه بۆ حكومه‌تی عێراق كه ڕه‌وتی سه‌در له‌توانایدایه خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌كانی ساڵی ڕابردوو ده‌ستپێبكاته‌وه.