ئێران دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکاتەوە
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند ئەمریکا رێزی لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە نەگرت، بۆیە دانووستاندنی لەگەڵ ناکەین.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ: ئەمریکا یارییەکی مەترسیدار لە ناوچەکەدا دەکات. زیادکردنی هێز و هەژموونی ئەمریکا، ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.