نێچیرڤان بارزانی لەمەر پڕسی كورد سبەی دەگاتە توركیا

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە وا بریارە رۆژی چوارشەممە 23ی 11ی 2017، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزرانی كوردستان بگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
 
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران بە خواكوڕكی راگەیاند وا بریارە سەرۆك وەزیرانی كوردستان سەردانی ئەنقەرە بكات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان كۆببێتەوە.
 
سەرچاوەكە گوتیشی تەوەری سەرەكی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتی توركیا پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتی و گیرانی هاوسەرۆك و ئەندام پەرلەمانتارانی هەدەپە دەبێت.
 
سەرچاوەكە گوتیشی نێچیرڤان بارزانی تەوەری دەست پێكردنەوەی ئاشتی و كێشەی كورد لەو وڵاتە تاوتێ دەكات لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە .
Back to top button