بۆچی یه‌كێتی درانگانی شه‌و هێزی جولاند بۆ گه‌رمیان
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه دوێنێ درانگانی شه‌و، 20 له‌سه‌ر 21ی 5ی 2019، هێزێكی یه‌كێتی جوڵه‌ی پێكرا بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و له‌وناوچه‌یه‌دا بڵاوه‌یان پێكرا”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بهخواكوركی راگه‌یاندووه، هێزێكی سه‌ر به یه‌كێتی له سلێمانیه‌وه درانگانی شه‌وی 20 له‌سه‌ر 21ی ئه‌و مانگه جوڵه‌ی پێكرا بۆ گه‌رمیان، گومانده‌كرێت جوڵاندنی ئه‌و هێزه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌هاتنی هێزێك له ئێرانه‌وه له ریگای ده‌روازه‌ی باشماغه‌وه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ باشوری عێراق بهرێكرابن”.
خواكوڕك هه‌وڵیدا زانیاری له‌و باره‌یه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵام به‌هۆی به‌نهینی جوڵه‌كردنی هێزه‌كه هیچ زانیاریه له‌باره‌ی نیازی چونی ئه‌و هێزه بۆ گه‌رمیان ئاشكرا نه‌بووه”.
ته‌نها سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هێزێكی سه‌ر به‌یه‌كێتی له سلێمانیه‌وه به‌رێكراون بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، تاوه‌كو ئیستا هیچ زانیاریه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه”.