جەواد زەریف : ترەمپ بەهیوای سەرکەوتنە لەکاتێکدا ئەسکەندەر و جەنگیزخان شکستیان هێنا

 

مەحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی وتەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە دەربارەی وڵاتەکەی وپێی وایە خۆبەزل زانین و هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی بە ئێران ناهێنێت

لە تویتێکدا زەریف نووسیویەتی ” ترەمپ بە هیوای سەرکەوتنە لە کاتێکدا ئیسکەندەری گەورە و جەنگیزخان شکستیان هێنا وەك ئاماژەیەك بۆ داگیرکارانی بیانی کە توانییان ووڵاتی فارس داگیر بکەن بۆ ماوەیەکی کورت لە مێژووی هەزاران ساڵەی ئێران

ئەمەش وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بوو لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئێران پاش تویتەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە هەمان سایت کە نووسیبووی جارێکی تر هەڕەشە لە ئەمریکا مەکەن،زەریف لە وەڵام دا نووسیویەتی هەڕەشە لە ئێران مەکەن و ڕێـــز تاقیبکەنەوە

Back to top button