کۆنگرەیەکی داخراو سەبارەت بە ئێران ساز دەکرێت

 

ئەمرۆ سێشەممە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و ناوەندی هاوبەشی سوپای ئەمریکا پتر لە 500 نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا لە وردەکاریەکانی گرژی و ئاڵۆزی نێوان وڵاتەکەیان و ئێران تێدەگەێنن .وا بڕیارە ئەم کۆبوونەوە بە شیوەی نهێنی بەرێوە بچێت .
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە زاری سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ڕایگەیاند : وەزیری بەرگری ئەمریکا ، پاتریک شاناهان و بەرپرسی ناوەنی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ، جێنڕاڵ جۆزێف دانفورد لەم کۆبوونەوەدا بەشدارن .
ڕۆژنامەکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەر لەم کۆبوونەوەدا ووتارێک پێشکەش دەکات .

Back to top button