وەزیری بەرگری بەریتانیا: لە ئەگەری رووبەروو بوونەوەی سەربازی ئێمە یارمەتی ئەمریكای هاوپەیمان دەدەین دژ بە ئێران

 

لەگەڵ پەرەسەندنی گرژی زیاتری نێوان ئەمریكا و ئێران, زیادبوونی ئەگەرەكانی رووبەروو بوونەوەی سەربازی دژ بەیەك, بەریتانیا رایدەگەیەنێت ئێمە پاڵپشتی ئەمریكاین لە رووبەروو بوونەوەی ئێران.

پنی مۆردانت، وەزیری بەرگریی بەریتانیا ئاشكرای كردووە، لە ئەگەری قووڵتربوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئێران و ئەمریكا لە كەنداو، بەریتانیا ئامادەی یارمەتی بە هاوپەیمانەكانی و بەتایبەت ئەمریكایە.

خانمی مۆردانت، لە ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا ئاشكرای كردووە وڵاتەكەی لەبارەی هەڕەشە و نیگەرانییەكان لەگەڵ ئەمریكا، یەكێتیی ئەورووپا و وڵاتانی كەنداو بەهۆی هەوڵەكانی ئێران بۆ ناسەقامگیریی ناوچەكە، هاوبەشە.
وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕای گەیاندووە بۆ كەمكردنەوەی هەڕەشە و مەترسییەكانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، درێژە بە هاوكاری لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەكانمان دەدەین.
خانمی مۆردانت لە وەڵامی یەكێك لە نوێنەراندا لە ئەگەری پەیوەستبوونی بەریتانیا بە ئەمریكا لە بەرانبەر ئێران، گوتی: “بەریتانیا بۆ یارمەتیی هاوپەیمانەكانی ئامادەیە و لە كەنداویش جێگیر بووە”.

ئەم قسانەی وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە كاتێكدایە كە دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش بە فەرمی ڕای گەیاند: “دەبێ ئێران بە هەوڵ و مەترسییەكانی ئەمریكا هان نەدات، چونكە ئەگەری ئەو كارە بەرەنجامی خراپی بەدواوە دەبێت”.
ئەم هەڵوێستەی بەریتانیا لە كاتێكدایە كە ئێران هیوای زۆری بە وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا هەبووە، بەڵام لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە شتێكی دیكە دەردەخەن.

Back to top button