ژمارەیەك بەرێوەبەری پۆلیس لە سنوری راپەرین بەهۆی مامەڵەی نەشیاوی یەكێتی وازیان لە یەكێتی و پۆستە ئیداریەكەیان هێنا
ژمارەیەك بەرپرسی پۆلیس لە سنوری ئیدارەی راپەڕین بەهۆی بە حزبی كردن و مامەڵەی نەشیاوی چەند بەر پرسێكی یەكێتی, هەریەك لە بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پشدەر و بەڕێوەبەری بنكەی هاتوچۆی قەڵادزێ وازیان لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و پۆستە ئیدارییەكەیان هێنا.
كەمێك پێش ئێستا رائید هانا نووری عەزیز بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پشدەر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەی نووسراوێكی فەرمی بڵاوكردەوە كە واژووی خۆی و رائید ساڵح عەبدوڵڵا بەرێوەبەری بنكەی هاتوچۆی قەڵادزێی بەسەرەوە تیایدا ئاماژە بە ئەوە دراوە كە وازیان لە یەكێتی و پۆستە ئیداری و حیزبییەكانیان هێناوە.
لەو نووسراوەدا كە بۆ مەڵبەی ٢٤ی یەكێتی لە ڕاپەرین نێردراوە هاتووە” بەهۆی مامەڵەی ناتەندروستی هەریەك لە ” ساڵحی شەهیدان” و”….” ئێمە گەیشتین ئەو ڕایەی كە واز لە یەكێتیی نیشتمانی كردستان بهێنین و دەستبەرداری سەرجەم ئەو پۆستە ئیداری و حیزبییانە بین كە لە سایەی بەڕێزتانەوە وەرمان گرتووە لەو ساتەوە ئێمە ئازادین چۆن بیر دەكەینەوە”