ژنانی داعش خەریکی چین؟

 

لە بازاری موسل دوو مناڵی موسڵاوی تەمەنیان لە نۆ ساڵ تێپەڕ نابێت یەکێك بەوەی تر دەڵێت ” باوکت گومڕابوو باوکمی کوشت چونکە لەڕێی خودا خۆبەخش بـوو ” ئـەوەی تـر دەڵێت ” باوکم پۆلیس بوو و باوکت تیرۆریست بوو خەڵکی دەکوشت بـۆیە حکومەت ئەوی کوشت ” ئەمە باروودۆخی شاری موسڵە کە بە شێوەیەکی سەربازی ئازاد کرا بەڵام داگیرکراوە لە ڕووی تۆڵە و شکست و نەبوونی و هەژاری

ئـەمە گوتەی ڕۆژنامەنووسی موسڵاوی ئەحمەد مەحەمەد ە و دەڵێت لە باشووری موسڵ کەمپی حاجی عەلی و گەیارە و حەمام عەلیل هەیە و کەس بۆی نیە بچێتە ژوورەوە تەنها بە ڕێپێدانی ئەمنی نەبیت و کەمپی حەمام عەلیل پێی دەڵێن کەمپی ئەمریکی و تایبەتە بە خێزانی داعشەکان

ئەو خێزانانەی لەم کەمپەن ناچارن لەوێ بژین و حەز ناکەن کەس و کاریان بیانبینن و هەندێکیان بۆ ئەوەی گومانی داعش بوونیان لەسەر نەمینێت کاری بەدڕەوشتی دەکەن بەرامبەر 5 دۆلاری ئەمریکی و هەندێکیشیان باروودۆخە خراپەکەیان دەقۆزرێتەوە لە لایەن حەشدی شەعبی و هۆزە چەکدارەکان و بە زۆر کاری بەدڕەوشتیان لەگەڵ ئەنجام ئەدەن بەرامبەر پاراستنیان

ئەحمەد چاوی بەم ژنە داعشانە کەوتوەو باسی نەهامەتیەکانیان دەکات و چۆن مافیای نێو کەمپەکان مناڵەکانیان بە ئۆتۆمبێڵ دەگوازنەوە نێو شاری موسل بـۆ دەروزکردن و ئێواران ئەیانگەڕێنەوە نێو کەمپەکان و پارەکانیان لێ وەردەگرن و گەندەڵیەکی زۆر هەیە لە داموودەزگا میریەکان و بەتایبەتی ساختەکاری لە بەڵگەنامەکان و چەندین بەڵگەی ساختەیان بۆ خێزانە داعشیەکان درووست کردووە و ئێستا لە بەغدا یان لە کەرکوك تەنانەت لە هەرێمی کوردستانیش نیشتەجێن

Back to top button