نوسینگەی نەجمەدین کەریم: هەوڵی چەند میدیایەکی یەکێتی لەباری دەستگیرکردنی ڕەتدەکاتەوە
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک لە فڕۆکەخانەیەکی لوبنان، نوسینگەی نابراو رونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
نوسینگەی د.نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشوی کەرکوک لە رونکردنەوەکەدا رایگەیاندوە: “جارێکی تر چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن، وەک پیشەی هەمیشەییان و دوور لە پرنسیپ و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی، هەواڵێکی چەواشەکارییان بڵاوکردۆتەوە، گوایە بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم لە کاتی گەشتکردنی بۆ وڵاتی لوبنان، لە فرۆکەخانەی بەیروت دستگیرکراوە.
دەشڵێت: “لێرەوە بۆ هەموو هاونیشتمانیان لە کوردستان و بە تایبەت شاری کەرکوک ڕادەگەیەنین؛ کە سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە و بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، بۆ کاری ئاسایی و دیبلۆماتی خۆی گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە کوردستان.”
نوسینگەی پارێزگاری پێشوی کەرکوک راشیگەیاندوە کە “دروستکردنی ئەم جۆرە هەواڵانە بۆ چەواشەکردن و بەلارێدابردنی هاونیشتمانیانە و هەروەها بۆ دوورخستنەوەی ڕای گشتیە لەو کیشە و گرفتانەی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک هەیە.”
ئەمشەو چهند میدیایهكی عیراقی و سهرچاوهی جیاجیا، دهنگۆی ئهوهیان بڵاوكردهوه كه پارێزگاری پێشوی كهركوك له فڕۆكهخانهی بهیروت له لوبنان دهستگیركراوه.
ئهو میدیا و سهرچاوانه وایان بڵاوكردوهتهوه كه د.نهجمهدین كهریم، پارێزگاری پێشووی كهركوكی، ئێوارهی ئهمڕۆ سێ شهممه 21ی ئایاری 2019، لهكاتی سهردانی بۆ لوبنان له فڕۆكهخانهی بهیروت-ی پایتهختی ئهو وڵاته دهستگیركراوه.