گێلاس دڵ لەنەخۆشی دەپارێزێت

زانایان پێیانوایە كە گێلاس دەبێتە یەكێك لە ھۆكارەكان بۆ چارەسەركردنی نەخۆشانی توشبوو بە شەكرە. بەوپێیەی چەندین پێكھاتەی كیمیایی لەخۆ دەگرێت و بەوەش دەتوانێت كۆنترۆڵی رێژەی شەكری ناو خوێن بكات.

زانایان راشیانگەیاندووە كە ماددەی ” ئەنتوسیانین” لە پێكھاتەی گێلاسدا ھەیە و ئەو رەنگە سورەشی پێبەخشیووەو ھەروەك رۆڵی ھەیە لە رێكخستنی رێژەی ئەنسۆلینی ناو خوێندا.

ھەروەها ئاشكراشیان كردووە میوەی گێلاس سودێكی زۆریشی بۆ تەندروستی دڵ ھەیەو بەوەش مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ دەپارێزێت.

توێژینەوەكان دەریان خستووە كە گێلاس یەكێكە لەو میوانەی چارەسەری توانەوەی چەوری ورگ دەكات و ڕێگرە لەبەردەم نەخۆشییەكانی دڵدا.

بەپێی توێژینەوەكان، گێلاس بڕی ١٠٠ كالۆری تێدایە لەگەڵە چەندین دژە بەكتریای هەڵاوسان كە دەبنە هۆی كەمركرندەوەی نەخۆشیەكانی دڵ.

هاوكات خواردنی گێلاس یارمەتیت دەدات باشتر و بە شێوەیەكی گونجاوتر بخەویت، هەروەها دەبێتە هۆی چالاككردنی ماسولكەكانت و لە گرژبوون دەیانپارێزێت.

سەرەڕای ئەو سودانەی سەرەوەش، خواردنی گێلاس دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئۆكسیدی نیتریك لە خوێندا كە گازێكی ژەهراوی بێڕەنگە و دەبێتە هۆی نەخۆشییەكان خوێن و هەوكردنی جومگەكان.

Back to top button