كە شووتی هەبێ ڤیاگرات بۆ چییە

كەمن ئەوانەی حەز بە خواردنی شووتی ناكەن، بەڵام زۆرترین كەس بە یەكێك لە خۆشترین میوەكانی هاوینە سەیری دەكەن، ئەمە جگە لەوەی سوودێكی زۆری هەیە هەر لە دەنكەكانییەوە هەتا توێكڵەكەشی.

توێكڵی شووتی سوودێكی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی نەرمی پێست، بۆیە خانمان دەتوانن لەبری فڕێدانی بۆ جوانكردنی پێستیان بەكاریبهێنن، لەبەرئەوەی بە لێخشاندنی توێكڵی شووتی بۆ ماوەی 10 خوولەك لە پێست دەبێتە هۆی چالاككردنی خوێن، بەمەش پێست نەرم دەبێت و رەنگی رێكدەبێت بەهۆی ئەوەی رێژەیەكی زۆر ڤیتامین لە توێكڵەكەیدا هەیە.

زاناكان دەڵێن لە شووتیدا رێژەیەكی زۆر ترشی ئەمینی و ڤیتامینەكانی B1 و B2 و ڤیتامین C هەن، ئەمە جگە لە خوێیەكانی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و كالیسیۆم.

بوونی ئەم مادانە لەنێو شووتی دەبنە هۆی رێگرتن لە پەیدابوونی بەردی گورچیلە و هەوكردنی رووپۆشی ناوەوەی كۆڵۆن، هەروەها بوونی رێژەیەكی زۆر ریشاڵ لە شووتی دەبێتە هۆی بەرگریكردن لە نەخۆشیە شێرپەنجەییەكان.

بۆ ئەوەی شووتی نەبێتە هۆی تێكدانی كۆئەندامی هەرسكردن واباشترە ماوەیەك دوای نانخواردن بخورێت.

هەروەها شووتی لە ڤیاگرا بەهێزترە، ئەمە بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەتووە، كە ڤیاگرا دەبێتە هۆی چالاكبوونی سو‌وڕی خوێن لە یەك ئەندامی جەستەدا لەكاتێكدا شووتی دەبێتە هۆی چالاكبوونی سو‌وڕی خوێن لە هەموو ئەندامەكانی جەستە و هیچ زیانێكیشی نییە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان هەروەها دەركەوتووە، كە شو‌وتی سوور ئەو ماددانە لە پێكهاتنیدایە، كە دەبنە هۆی فراوانكردنی ملوولەكانی خوێن و ماددەی لایكۆبینۆبیتا-ی كارۆتین و سترالین-ی تێدایە، كە دەبنە هۆی دروستبوونی كارلێكی باش لە جەستەی مرۆڤدا.

Back to top button