یه‌كێتی له كه‌ركووك واژووی له‌سه‌ر زۆر شتی مه‌ترسیدار كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی ئاشكرای كرد، كه یه‌كێتی دوای ئاشكرا بوونی به‌ڵگه‌ی واژوو كردنی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی راكان سه‌عید له پاریزگاری كه‌ركووك تا هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان، له‌گه‌ڵ كوتله‌ی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی كردووه و داوایی كردووه روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ریكه‌وتنه پێبدرێت”.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات یه‌كێتی ترسی له‌وه هه‌یه ئه‌و واژووانه‌ی ئاشكرا ببێت كه له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر واژووی له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی مه‌ترسیداری وه‌ك گه‌رانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده و جارێكی تر داگیركردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵكی له‌كه‌ركووك بڵاو ببێته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” یه‌كێتی پێشتر واژووی له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و دۆخه كردووه كه ئێستا له‌كه‌ركووك و ئه‌و پارێزگایه رووده‌دات، واژووی له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك بۆ پێش ساڵی 2003 كردووه، واتا رازی بووه كه عه‌ره‌بی هاورده بگه‌رێنرێته‌وه شوێنه‌كانی خۆی كه له دوای 2003 له كه‌ركووك ده‌ركرابوون”.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له ئێستادا ته‌نها له‌رێگای راگه‌یاندنه‌وه، ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئابروو چوانه‌ی خۆیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وان واژووی زۆر مه‌ترسیداری تریان كردووه و ترسیان هه‌یه ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی تریش ئاشكرا بێت”.