هۆكاری ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاشكرا ده‌بیت

نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی نیاز حاجی له‌باره‌ی گیرانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌لێت”بابەتی دەستگیرکردنی دکتۆر نەجمەدین ئەگەر راست بێ، نە پەیوەندی بە پۆلیسی ئەنتەرپوڵەوە ھەیە و نەپرسی گەندەڵی، دکتۆر نەجمەدین یەکەم جار نیە گەشت بکات تا بگیرێت، ئەو لەماوەی رابردوو دەیان جار گەشتی کردوە بۆ ئەوروپا و ئەمەریکا و خۆشی لەچەندین دیمانە ئەوەی پشتراست کردۆتەوە و ھیچ جارێک ئەنتەرپۆڵ کێشەی بۆ دروست نەکردووە”.

هه‌روه‌ها نیاز حاجی ده‌شلێـ”پۆلیسی ئەنتەرپۆڵ تەنھا لەفرۆکەخانەی لوبنان نیە، لە ھەموو فرۆکەخانەکان نوێنەری ھەیە ! دەستگیرکردنی ناوبراو بابەتێکی تەواو سیاسیە، دەچێتە چوارچێوەی ئەو ھەوڵانەی رابردوو بۆ ئاڵۆکردنی پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا کە دیارە چ لایەنێکی لەپشتە و پێشتریش چەندین ھەوڵی تری شکستخواردوی لەم جۆرەی داوە، بابەتی دەستگیرکردنەکە ھاوکاتە لەگەڵ ئەو ھەوڵانەی ئێستا لەسنوری مادەدەی ١٤٠ بەتایبەت لەکەرکوک دەدرێ بۆ تەعریب و سوتاندنی بەروبومی جوتیاران و سوکایەتی کردن بە تاکی کورد کە مەبەست لێی کاردانەوە و ھەڵگیرساندنی فیتنەیەکی ترە لەو ناوچانە بەتایبەت دوای ئەوەی کە ھەوڵێک ھەیە نەتەوە یەکگرتوەکان بھێنرێتە سەر ھێڵ بۆ چارەسەر کردنی دۆخی ئەو ناوچانە”.

نووسه‌ر باس له‌وه‌ش ده‌كات”بابەتی دەستگیرکردنی دکتۆر نەجمەدین لە فڕۆکەخانەی لوبنا کە میلیشیای حزب اللە تێدا باڵادەستە، دوای ئەو دیمانەیە دێت کە دکتۆر نەجمەدین گوتی گروپی خیانەتکارانم داوەتە دادگا، لەوەوە دیارە ھۆکاری دەستگیرکردنەکە لەکوێوە و لەئەنجامی چ ھەمئاھەنگیەک سەرچاوەی گرتووە!

له‌ كۆتایشدا ده‌لێـ”دکتۆر نەجمەدین ئەگەر دژی ریفڕاندۆم بوایە و ئاڵای کوردستانی لەکەرکوک ھەڵنەدایە و لەگروپی خیانەتکاران بوایە، ئێستا نەک ھەر پارێزگاری کەرکوک، بەڵکو سەرۆک کۆماری عێراق دەبوو!

Back to top button