ئه‌مریكا پشتگیریی خۆی بۆ بەرنامەی چاکسازیی هەرێمی کوردستان راگه‌یاند
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له ستیڤ ڤه‌یگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به رێگه‌ی دیالۆگ، كرده‌وه.
لەدیدارهکهدا دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ كران.
هەروەها تیشک خرایە سەر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه. هەر لەو کۆبوونەوەیە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان بەغدا و هەولێر به ڕێگه‌ی دیالۆگ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، خرایە بەرباس.
لەلای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هەولێر پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ بەرنامەی چاکسازیی هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە دووپات کردەوە.
دۆخی ئێستای ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و هه‌ماهه‌نگیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هاوپه‌یمانان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.