وردەکاری میحوەری مقاوەمەی بەرەی ئەمەریکا لە دژی ئێران
راپۆرتی شیكاری:تهنیا كوردی
بهشی یهكهم
ئێران لەرێگەی کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری تایبەت چەندان مووشەکی بالیستی رەوانەی پارێزگای دیالە کردووە، بەگوێرەی زۆرێک لە زانیاری هەواڵگری عێراقی کە لینکی لەگەڵ ئەمەریکا هەیە چەندان کاروانی دیکەی ئەو مووشەکانە بۆ پارێزگاکانی دیکە بەم نزیکانە دەگەن..ئەم مووشەکانە بەشێکی لە عێراق دادەنرێن وبەشەکەی تریش دەگوازرێنەوە سووریا”.
ئامانجی ئێران لە هێنانە ژوورەوەی ئەو مووشەکانە بۆ عێراق بریتییە لەوەی کە ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئێران بۆ هەر کاردانەوەیەک لە ناوچەکەدا لە عێراق دەستوەشێن بێ، بۆیە ئێران عێراقی کردووەتە دەسپێکی هەر لوعبەیەکی سیاسی کە لە ناوچەکەدا رووبدات..وەکیلە سەرەکییەکانی ئێران بۆ گواستنەوەی ئەو مووشەکانە هەر یەک لە کەتائیبی حزبوڵڵا و حزبوڵڵای ئەلنوجەبا و رێکخراوی بەدرە..ژوورەکانی ئۆپەراسیۆنی جەنگی ئێران لە عێراق بە رێگەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە هەریەک لە پارێزگای دیالە وسەلاحەدین و بەغدا و کەربەلا و واستە لەگەڵ شوێنەکانی تریش کە لەماوەی دابێ ژوورەکانی ئۆپەراسیۆنی جەنگ بۆ سلێمانی و قائم و چەند ناوچەیەکی دیکەیش دادەنرێ..لە نزیکترین سیناریۆی هاتنە ژوورەوەی ئەو مووشەکانە ئاراستەکردنیانە بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە عێراق کە بەشێک لە هێزە کوردییەکان دەگەرێتەوە، لەگەڵ هەندێ بنکەی سەربازی ئەمەریکا و هەروەها بۆ تێکدانی ئاسایشی سعودیەشە لە ناوچە سنوورییەکانەوە..
ئەم مووشەکانە دەتوانرێ لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق ئاراستەی سعوودیە بکرێن، بۆیە ئێران دەیەوێ لە یەکەم وێستگەدا هەر جۆرە پێکدادانێک بخرێتە خشتەی زەمەنی ئەمانیش دەست لە سعوودیە بکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانن ئەو مووشەکانە لە نێو خاکی سووریا بەکاربێنن بۆ تێکدانی ئاسایشی ئیسرائیل لە چەند ناوچەیەکی نزیک لە جۆلان وتاڕادەیەک بۆ قووڵایی ژوورەوەی ئیسرائیل.
بەگوێرەی چەند زانیارییەکی هەواڵگری عێراقی ئێران بە میلیشیاکانی شیعەی گوتووە کە لە کاروانی دابێ مووشەکەکاندا دەتوانرێ لە نێو خاکی عێراقدا زۆر بە ئاسانی تەلئەبیب و ریاز بپێکن، هەر وەک چۆن حەماس لە نێو خاکی فەلەستین ئەوکارەی کرد و چەندان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، ئێران دەیەوێ میلیشیاکانی عێراقیش هەمان شت ئەو کارە لە دژی سعوودیە و ئیسرائیل و ئۆپۆزسیۆنی ئێران بکات.