خواردنی “خورما” له به‌ربانگدا شه‌كری خوێن هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه
به‌رهه‌می خورما هه‌م له رووی زانستی و هه‌م له رووی ئایینیشه‌وه دڵنیایی له‌باره‌ی ته‌ندروستی خواردنی دراوه و له ئایینی ئیسلامدا كردنه‌وه‌ی به‌ربانگ له مانگی ره‌مه‌زاندا سووننه‌ته.
پسپۆری خۆراك بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، دكتۆر له‌شكر حه‌مید له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له گرنگی كردنه‌وه‌ی به‌ربانگ به خورما له مانگی ره‌مه‌زان كرد و گوتی: “خواردنی دانه‌یه‌ك یان سێ دانه یاخود پێنج دانه خورما له كاتی كردنه‌وه‌ی به‌ربانگ كۆمه‌ڵێك سوودی گرنگ به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هاوسه‌نگكردنی رێژه‌ی شه‌كری خوێن و فشاری خوێنه كه به‌هۆی رۆژوو گرتنه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ١٥ كاتژمێر رێژه‌ی شه‌كر و فشاری خوێن له له‌شدا داده‌به‌زێت“.
گوتیشی: “هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌ربانگ به خورادنی خورما بكاته‌وه و بێبه‌ش نه‌بێت له‌م سووننهتهی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره و فشاری خوێنیشیان هه‌یه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی زیاده‌ڕۆیی له خواردنی نه‌كرێت و له سێ دانه زیاتر نه‌خۆن، چونكه ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره یان فشاری خوێنیان هه‌یه ده‌بێت زیاتر ئاگادار بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خورما ده‌وڵه‌مه‌نده به شه‌كری ساده كه به ئاسانی له جه‌سته‌ی مرۆڤدا شیده‌بێته‌وه و وا ده‌كات شه‌كره و فشاری خوێن به ئاسانی به‌رز بكاته‌وه“.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێت “خورما جگه له‌وه‌ی شه‌كر له پێكهاته‌یدا هه‌یه، رێژه‌یه‌كی زۆر له ریشاڵه‌كانیشی تێدایه، ئه‌مه‌یش كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات و مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ده‌پارێزێت“.
دكتۆر له‌شكر حه‌مید ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خواردنی پێنج دانه خورما بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر شه‌كری پێویست له خوێنی جه‌سته‌ی مرۆڤدا دابین ده‌كات.
سه‌رچاوه/ AA