وردەکاری میحوەری مقاوەمەی بەرەی ئەمەریکا لە دژی ئێران

راپۆرتی شیكاری: ته‌نیا كوردی

به‌شی سێهه‌م

ئەمەریکا بە ناردنی هێز بۆ رۆژهەڵاتی ناوین وای کرد بەریتانیا خەبەری بێتەوە ئەوانیش هێز بۆ رۆژهەڵاتی ناوین دەجوڵێنن، هەریەک لە ئەمەریکا، فەڕەنسا، رووسیا، ئەڵمانیا و ئیسرائیل، راستەوخۆ بژاردەی ئێرانیان خستە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ بەریتانیا، بە شێوەیەک ئێستا ئەگەر ئەمەریکا کەمێک دۆخەکە لە بەرامبەر ئێران تونتر بکات، ئیدی ئێران لە عێراق بەرگەی ئەمەریکا ناگرێ…..لەسووریایش رووسەکان بە ئاشکرا دەڵێن دەبێ ئێران بڕوات، چونکە بۆ ئێرانییەکان ئەگەر تاکە دەرفەتێک گەرووی هورمز بێت بۆ ئەوەی بەرامبەر ئەمەریکا هەڕەشە بکەن، ئەوا بۆ ئەمەریکایش چەندین دەرچەی دیکە هەن کە وا لە ئێران بکات کە دەرگاکانی بەسەر دابخرێ، لەوانە دەرگای قائم و سنووری هەرێمی کوردستان کە ئێران بە سووریا دەبەستێتەوە، دەرگای مینا کە ئێران بە ئەفگانستان گرێ دەدات، لەگەڵ کێشانی بازنەیەکی تونتری ئابووری بە دەوری ئێراندا کە وڵاتان خۆیان لە ئێران دووربخەنەوە بە نمونە عێراق وەک لەماوەی رابردوو گوتمان کە بە ئاشکرا رەوتێک لە عێراق دروست دەبێ دەڵێ تێکەڵێ ئێران نابین، ئیدی ئەو رەوتە وا گەورەبووە تەنانەت ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراقیش دەڵێ نابینە بەشێک لە ململانێی ئەمەریکا و ئێران لە ناوچەکەدا و بەدوای جێگرەوەی ئابووری دەبین..

ئەمەریکا بە عێراقی گوتووە کە تاکە دەرچە بۆ ئێوە هەرێمی کوردستانە لەڕووی نەوت و غازی سرووشتی لەگەڵ ئەوەی کە پێوەندی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی دۆستی ئەمەریکا زیاتر پتەو بکەن، لەوانە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و سعوودیە و ئوردن، ئەم هەنگاوەش هۆشدارییەکە بە عێراق دراوە کە خۆیان لە بەریتانیا دووربگرن، بۆیە ئێستا بەریتانیا دوو بژاردەی لەدەستە، یان دەبێ بەرژەوندی خۆی بکاتە قوربانی لە رۆژهەڵاتی ناویندا یانیش ئەو باڵەی کە چەندین ساڵە لە ئێران دروستی کردووە رادەستی ئەمەریکای بکات….

بۆ ئێران دوو بژاردە هەیە، خۆ رادەستکردن بە رێگەی گفتوگۆ کە ئێران لە عێراق و سووریا سوقت دەبێ بەشێوەیەکی تەدریجی، یانیش ئەوەتا باڵی بەریتانیا دەکاتە قوربانی و خۆی فڕێ دەداتە ژێر هەناوی رووسەکان، ئەگەر بچێتە ژێر هەناوی رووسەکان ئەوا دەبێ تەسفیەی باڵی رۆحانی بکرێ و ئیدی تەسفیەی حساب لە ئێران دەست پێدەکات..ئەگەر ئێران بچێتە نێو هەناوی بەریتانیا ئەوە بەتەواوەتی سوقت دەکات..چونکە ئێستا بەریتانیا رێگاکانی تەسکبوونەتەوە لە رۆژهەڵاتی ناویندا، ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل کە دەیویست ناتانیاهۆ بکەوێنێ لە هەڵبژاردن کە ئینتما بەریتانین خۆیان کەوتن، هێلەک زەردەکان لە فەڕەنسا هیچیان پێنەکرا کە ئینتما بەریتانی بوون، لە عێراق رەوتی ئینتما بەریتانیایی لە لاوازبووندان بە سەرۆککۆمارەوە تا گروپی ١٦ی ئۆکتۆبەر و تا عەبادی و رەوتەکانی تری شیعە، لە سووریا بە تەواوەتی بەریتانیا لە زەخیرەی ئۆپۆزسیۆن کەوت و ئیسرائیل و رووسەکان توانیان بەرژەوەندی بەریتانیا سوقت بکەن، لە عێراق ئەمەریکا تادێ زیاتر سنووری ئابووری بەریتانیا وشک دەکات..لە تورکیاش ئیخوانەکان سنوورەکانیان تەسکتر بووەتەوە و یان بەتەواوی دەبێ بچنە نێو هەناوی رووسەکان یانیش ئەمەریکا، بۆیە ئەمەریکا بەرلەوەی لە بواری پراکتیکی بچێتە جەنگەوە لەگەڵ ئێران، توانی لە دەسپێکدا وڵاتانی ناوچەکە تەسفیە بکات و دواتریش هەنگاوەکانی دیکەی بەدوادێ کە لە بابەتەکانی تردا باسی دەکەین.

Back to top button