یەكێتی شاسوار عبدلواحید ژەهر خوارد دەكات

 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو لە سەر سكالای چەند چەند پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ‌ و لە سەر سكالای داواكاری گشتی سلێمانی شاسوار عبدلواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ دەستگیركرا, چەند خۆبەخشێكی نەوەی نوێ‌ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك مەترسی ژەهر خواردكردنی سەرۆكی جوڵانەوەكەیان هەیە.
ئەندامێكی نەوەی نوێ‌ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیبسوك نوسیویەتی لە رابردوو یەكێتی هەموو هەولێكی لە پێناو ئەوە بوو كە چۆن بتوانێت پێش لە نەوەی نوێ‌ بگرێت و كێشە بۆ سەرۆكی جولانەوەكە دروست بكات, تا دواجار لە دۆخێكی گوماناوی و بە كەیسێكی دروستكراو دەستگیریانكرد.
ئەو خۆبەخشەی نەوەی نوێ دەشلێت:” یەكێتی لە رابردوو عەتا سەراوی و چەند ئەندامێكی خۆی ژەهر خوارد كردووە لەسەر هەڵوێستی جیاوازیان, چۆن كاك شاسوار و ئەندامانی دیكەی نەوەی نوێ‌ ژەهر خوارد ناكات, یەكێتی لە رووی جەماوەی نەیتوانی پێش لە نەوەی نوێ و شاسوار عبدلواحید بگرێت, بۆیە بە زیندانی كردنی دەیەوێت رێگری لێبكات.
ئێستا نایشارینەوە كە مەترسیەكی گەورە لەسەر ژیانی شاسوار عبدلواحید هەیە, ئەگەر تا ئەمڕۆش ژەهر خوارد نەكرابێت, لە زیندانی تاكەكە كەسی وێرای سزای دەروونی بەرنامە هەیە بۆ ژەهر خواردكردنی شاسوار عبدولواحید.

Back to top button