عەمار حەکیم هۆشداری دەدات
سەرۆکی هاوپەیمانی چاکسازی و بونیات عەمار حەکیم دانی پێنا کە عێراق زەرەرمەندی یەکەم دەبێ لە ناوچەکە ئەگەر هاتوو ململانێەکانی ئەمریکا و ئێران بەرەو جەنگ بڕوات
لە بەیاننامەی نووسینگەی حەکیم هاتووە کە پێویستە عێراق هەوڵێکی چـڕ بدات بۆ کاڵکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و داوای کرد کار بکرێت بۆ نەهێشتنی ڕوودانی جەنگ