ڕاوێژکاری سەربازی داعش دەستگیرکرا

 

ئەمڕۆ چوارشەمە 22 / 5 / 2019 هەواڵگری سەربازی عێراق توانی ئەبو ئەنەس سامەڕائی ڕاوێژکاری سەربازی داعش و لێپرسراوی کۆکردنەوەی چەك لە پارێزگای ئەنبار ی ڕۆژئاوای عێراق دەستگیر بکەن

لە بڵاوکراوەیەكەدا ھاتوە پاش کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری وورد ولە بۆسەیەکی توکمە مەفرەزەکانی هەواڵگری سەربازی فیرقەی 7 بەیارمەتی هەواڵگری فەوجی 2 ی لیوای 28 توانرا یەکێکبلە تیرۆرستەکان دەستگیر بکەن لە قەزای عەنەی شاری ئەنبار

تیرۆرست ئەبو ئەنەس بەرپرس بووە لە کۆکردنەوەی چەك لەو هاوڵاتیانەی کە سەر بە هێزەکانی ئەمنی عێراق بووینە و کەوتوونە دەست داعش و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بە مادەی 4 ی تیرۆر

Back to top button