رووسیا لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هاتە دەنگ

مۆسکۆ سەبارەت بە پەرە سەندنی گرژییەکان نێوان ئێران و ئەمریکا هۆشداری دا و ھەریەک لە ڕووسیا و ئاڵمانیا و فەڕەنسا بەردەوامی ئێرانیان بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی بە پێویست زانی .
لە دوای هەڕەشەکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران و هەڕەشەی ترەمپ بۆ لە ناو بردنی ئێران ، دەسەڵاتدارانی ئێران بە زمانێکی نەرمتر لە جاران وڵامی ئەمریکا دەدەنەوە .
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەرلە ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە 21 ی 5 ڕایگەیاند ، ڕەواندنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە رادەیەکی زۆر لە دەستی ئەرووپییەکاندا ، بە پێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئاڵمانیا لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە پێویستە دۆخێک بۆ ئێران بگونجێنن بتوانێت لە بازرگانی خۆی بەردەوا بێت .
بە پێی هەمان راپۆرت ، ڤلادیمیر پۆتن سەرۆک کۆماری رووسیا سەرلە ئێوارەی دوێنێ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ هەریەک لە ئانجلامێرکڵ ڕاوێژکاری بالای ئاڵمانیا و ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا باسیان لە گرژییەکانی نیوان ئەمریکا و ئێران و چۆنیەتی مانەوەی ئێران لە رێکەوتنی ئەتۆمی و لاوازیەکانی سووریا و ڕۆژهەڵات ناوەراست و بە گشتی ئاڵۆزیەکانی اوکرانیا کردووە .

Back to top button