ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە

 

دوای ئەوەی چەند کەنالێکی میدیایی ڕایانگەیاند کە وەزارەتی پێشمەرگە جارێکیدیکە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەم ئەندامان دەکاتەوە، لەو بارەیەوە ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆسیەی پێشمەرگە كەمئەندامەكان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە، هەواڵێك لە هەندێك كەناڵی میدیایی بە هەڵە بڵاو كراوەتەوە كە گوایە لیژنەیەكی پزیشكی دامەزراوە و‌ جارێكی تر بە دۆسیەی كەمئەنداماندا دەچێتەوە‌.

یاوەر لە روونكردنەوەكەیدا دەڵێت، ئەم لیژنە پزیشكییە‌ بۆ ماوەی دوو ساڵە دامەزراوە و كارەكانی لە كۆتایی دایە و دۆسیەی پزیشكی و چاوپێكەوتنی لەگەڵ زیاتر لە  نۆ هەزار لە كەمئەندامانی پێشمەرگە كردووە و لە (‌1/7/2019) كۆتایی بە كارەكانی دەهێنێ و بە هیچ شێوەیەك چاوپێكەوتنەوەی كەمئەندامان دووبارە ناكرێتەوە، بەڵكو بە بڕیارەكانی ئەم لیژنەیە بە فەرمانی فەرمی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێ دەكرێت

Back to top button