تورکیا و عێراق بـۆ گەڕانەوەی منداڵانی داعش ڕێککەوتن

 

فاتیح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ڕایگەیاند ووڵاتەکەی بەنیازە پێش جەژنی ڕەمەزان گەورەترین ژمارەی ئەو منداڵانەی باوکیان یاخود دایکیان لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی داعش بوون بیانگەڕێنیتەوە تورکیا و لەسەر ئەم بابەتە ڕێکەوتن کراوە لەگەڵ عێراق

گوتیشی ئامانجمان کۆکردنەوەی گەورەترین ژمارەی ئەو منداڵانەو شادبونیانە بە کەس و کاریان بە سەرپەرشتی وەزارەتی خێزان و کارووباری کۆمەڵایەتی تورکیا ،دەربارەی گەڕانەوەی ئافرەتەکان ڕێگایەکی تر دەگرینە بەر بەهۆی جیاوازی ڕێکارە یاساییەکان

یەڵدز ئاماژەی دا زۆر ئەستەمە ئافرەتەکان بەهەمان ڕێکەوتن بتوانین بگەڕێنینەوە بۆ تورکیا چونکە زیندانی کراون بە توومەتی تیرۆر و ئەبێ کاریان بۆ بکەین بە جۆرێكی تر و بەم ڕێکەوتنە ناتوانین بیانگەڕێنەوە تورکیا

Back to top button