ڕێبەری دینی ئێران لە ژێر گووشارەکانی ئەمریکادا ناچارە پێداچوونە بە دەستووری بنەڕەتی ئێراندا بکاتەوە

 

عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران رۆژی چووارشەممە 22 ی مای گووتی ، یاسای بنەڕەتی ئێران کێشەی نییە بەس پێویستە پێداچوونەوەی پێدا بکرێتەوە .
ئەو قسانەی خامنەیی بۆ خوێندکارانی زانکۆ بوو کە لە ( حسێنیەی خومەینی ) کۆببوونەوە .
بە پێی هەواڵی ئۆفیسی عەلی خامنەیی ، یەک لە خوێندکاران لەی پرسیوە ئاخۆ کێشەوکەم و کووڕی لە یاسای بنەڕەتی ئێراندا هەیە یان کێشە لە بەرێوەبەرەکانی دەسەڵاتدا هەیە .
خامنەیی لە وڵامدا دەڵێت دیارە دەکرێت کەم وکووڕیەکانی چارەسەر بکرێت ، بۆ وێنە پێشتر ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان نەبوو بەڵام ئەمڕۆ هەمانە ، لە هەموو حکومەتەکانیشدا بەم شێوەن ، بۆیە لە بنەڕەتدا کێشەی نییە بەڵام پێویستە کەم و زیاد بکرێت

Back to top button