سوودەكانی سێو بۆ تەندروستی لەش چییە؟

وەك دەگوترێت خواردنی سێوێك لە ڕۆژێكدا بەهۆی پێكهاتە خۆراكییە زۆر دەوڵەمەندەكەی، بە شێوەك بە تەندروستی دەتهێڵێتەوە كە پێویستیت بەوە نەبێت هەرگیز بچیتە لای پزیشك. بەڵام چی وای كردووە سێو ئەوەندە میوەیەكی بێوێنە و تایبەت بێت؟، ئایا سوودە تەندرستییەکانی پێوەستبە سێو چییە.؟
یەكەم/ سێو كۆڵسترۆڵی خراپ كەم دەكاتەوە، توێژەران سەلماندوویانە كە خواردنی سێو ڕێژەی كۆڵسترۆڵی خراپ كەم دەكاتەوە، لە هەمان كاتیشدا كۆڵسترۆڵی باش زیاد دەكات.
دووەم/ ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە، توێژینەوەیەك دەری خستووە كە ئەو كەسانەی لە هەفتەیەكدا سێ جار سێو دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو كەمترە وەك لەوانەی سێو ناخۆن.
سێیەم/ خواردنی سێو بەدوورت دەگرێت لە شێرپەنجەی مەمك، توێژینەوەكان زیاتر و زیاتر بۆیان دەسەلمێت كە خواردنی سێو و سەوزەكان دەتوانن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەمتر بكەنەوە.
چوارەم/ قەڵەوی ناهێڵێت، لە یەكێك لە توێژینەوەكان بۆیان دەركەوتووە كە خواردنی سێو دەكرێت دوورمان خاتەوە لە قەڵەوی و ئەو نەخۆشیانەی پێوەندیدارن پێوە.
پێنجەم/ دژی نەخۆشی لەبیرچوونەوە و ئەلزەهایمەرە، توێژەران سەلماندوویانە كە خواردنی سێو خانە دەمارییەكان دەپارێزێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر كەم دەكاتەوە.
Back to top button