خوان لاپۆرتا هۆكاری شكتهكانی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان ده‌كات
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی پێشووی بارسێلۆنا له میانه‌ی به‌شداریكردنی له پرێس كۆنفرانسێك كه له پایته‌ختی كۆلۆمبیا به‌رێوه‌چوو، تێیدا پرسیاری دۆخی ئێستای بارسێلۆنا له لاپۆرتا كرا، ئه‌ویش به‌مشێوه‌یه هۆكاری شكستهێنانی بارسێلۆنای له چه‌ند ساڵی رابردوو له چامپیۆنزلیگ خسته‌ڕوو.
خوان لاپۆرتا ده‌ڵێت: كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ده‌سته‌ی كارگێری ئێستای بارسێلۆنا له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی فه‌لسه‌فه‌ی بارسێلۆنا لایانداوه و پشتیان له یاری به كۆمه‌ڵ كردووه و زیاتر هیوایه‌كانیان له‌سه‌ر یه‌ك یاریزان چڕ كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی بارسێلۆنایه كه به یاری كۆمه‌ڵ ناسراوه.
لاپۆرتا گوتیشی: بارسێلۆنا گه‌وره‌تره له یانه‌یه‌ك، خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی مه‌زنه و رێگه‌یه‌كی دروستی له تۆپی پێ گرتووه كه له سه‌رده‌می یۆهاین كرۆیفی كۆچكردوو بۆمان ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌م دواییه ئیداره‌ی یانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌زانانه بارسێلۆنایان به‌ڕێوه بردووه و یانه‌كه‌یان له پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كان دوورخستۆته‌وه.
سه‌رۆكی پێشووی بارسێلۆنا گوتیشی: ئێمه پێشتر كاتێك چامپیۆنزلیگمان برده‌وه، به‌هۆی هه‌وڵی به كۆمه‌ڵی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان بوو، ته‌نیا یاریزانێك نه‌یده‌توانی ئه‌م كاره بۆ ئێمه بكات، به‌ڵكوو هه‌ر یاریزانێك رۆڵێكی كاریگه‌ری بینی بۆ سه‌رخستنی بارسێلۆنا بینی و یانه‌كه‌یان گه‌یانده لوتكه.
لاپۆرتای ته‌مه‌ن 56 ساڵ، له پاڵ ئه‌وه‌ی كه وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌رزشی ناسێنراوه، هه‌ڵبه‌ت سیاسه‌تمه‌دارێكی ناوداری ئیسپانیاشه، یه‌كێكیشه له پارێزه‌ره دیاره‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌و له 2003 به سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هه‌ڵبژێردرا و زۆرترین دهستكهوتیشی بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه نازناوه‌كانی چامپیۆنزلیگ له ساڵانی 2006 و 2009، نازناوی خولی باسكه‌ی ئه‌ورووپا بۆ بارسێلۆنا له 2010، چامپیۆنزلیگی تۆپی باله له 2005، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارسێلۆنا له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزشه‌كانی دیكه له‌سه‌رده‌می لاپۆرتا نزیكه‌ی 50 نازناوی برده‌وه، به‌ڵام له 2010 شوێنه‌كه‌ی بۆ ساندرۆ ڕۆسێل چۆل كرد، دواتریش جله‌وی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه كه‌وته ده‌ستی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ.