هیچ هۆکارێک نابینین بۆ دەستگیرکردنی د.نەجمەدین ئەگەر گەندەڵیه،ئەوا دهبێت ههموو حکومەتی عیراق دەستگیربكرێن
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان سهبارهت بهدهنگۆی دهستگیركردنی د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دەکرێت لەسەر ڕیفراندۆم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بێت، میرانی دەڵێت” ئێمە هەرچی لەدەستمان دێت پارێزگاری لێ دەکەین وەک تێکۆشەرێکی کورد وە وەک ئەوەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ههروهها پارێزگاری کەرکوک بووە کە کەرکوک دڵی کوردستان و “قیبلەی” کوردستانە، خۆ ئەگەر ڕیفراندۆم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان تاوان بێت ئەوا ئێمە و هەموو کوردە بەشەرەفەکان تاوانبارین با بێن دادگایمان بکەن، لەدوێنێوە سهرۆك بارزانی و “کاک نێچیرڤان بارزانی” ڕاستەوخۆ پاش بڵاوبونهوهی دهنگۆكه لەهەوڵی چڕدان و خۆیان “لەسەر خەت-ن، وە بەڕاستی ئەوەندەی نەجمەدین بۆ یەکێتی و کەرکوکی کرد ڕەنگە ئەگەر ئێمە کورد نەبوینایە بۆ پارتی نەدەکرد، بەڵام بەکورد بونی “نەجمەدین” و هەڵوێستە کوردایەتیەکانی نەجمەدین ئێمە بە واجبی خۆمانی دەزانین ئەوەی پێمان بکرێت لەڕێگا یاساییەکان و کەناڵە دیبلۆماسیەکانی خۆمانەوە بەرگریمان لە “کاک د.نەجمەدین “کردووە و دەشیکەین، سەبارەت بەهەڵوێستی یەکێتی ، میرانی دەڵێت” “تا ئێستا هیچ بۆچونێکی فەرمی و نافەرمیم لەسەر د.نەجمەدین لە یەکێتی نەبیستووە، ڕەنگە لەناو یەکێتی هەبێت وەک ئێمە پێیان ناخۆش بێت، بەڵام بەشێکیشیان هەیە پێیان خۆش بێت، ئەوانەی نا مەبدەئین و سیستیان هەیە بەرامبەر دوژمن و ناحەزانی کورد نەک هەر بۆ د.نەجمەدین بەڵکو پێیان خۆشە بەیانی هەموومان بگیرێین، کە ئەوەش خەیاڵێکە بەڕای من سەری نەگرتووە و سەریش ناگرێت.”
“هیچ هۆکارێک نابینین كە (د.نەجمەدین ) دەستگیربکرێت.”
میرانی لەبارەی هەڵوێستی پارتەکەی لەسەر دەنگۆی دەستگیرکردنی د.نەجمەدین کەریم وتی” ئەگەر د.نەجمەدین گیرابێت هەرچەندە خۆی دوێنێ لێدوانی دا کە دەستگیرنەکراوە، وە سایتەکان بڵاوییان کردەوە ئێمە با وای حساب بکەین بەقسەی ئەوانە گیرابێت، بەڵام ئێمە هیچ هۆکارێک نابینین کە “د.نەجمەدین کەریم” بگیرێت، بەڵام ئەوەی کە هەندێک لەسایتەکان دەڵێن د.نەجمەدین کەریم لەسەر گەندەڵیە، ئەگەر لەسەر ئەوە بێت ئەوا بە بۆچونی من دەبێت” هەموو حکومەتی عیراقی” لەسەر گەندەڵی بگیرێت، دوای ئهوه بۆچی تا ئێستا یەخەی کوردییان گرتووە بهتهنها نەمانبیستووە کە عەرەبێک لەسەر گەندەڵی بگیرێت.”
“هەم”سەرۆک بارزانی” وە هەم “کاک نێچیرڤان بارزانی” لە دوێنێوە لەسەر خەت-ن لەسەر بابەتی د.نەجمەدین”
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەهەوڵەکانیان کرد لەسەر دەنگۆی دەستگیرکردنی (د.نەجمەدین کەریم”، وتی” ” د.نەجمەدین ” بەتەنها نیە، بەڵکو نەک هەر ئەو هەر کوردێکی کوردستانی عیراق بەناهەق بگیرێت ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان لهپشتی دهبین، هەم”سەرۆک بارزانی” وە هەم “کاک نێچیرڤان بارزانی” پاش بڵاوبونهوهی دهنگۆكه لەسەر خەت-ن لەسەر بابەتی د.نەجمەدین، چونکە ئەو ئەگەر پارێزگاری کەرکوک بوبێت پارێزگار بووە لەسەر پشکی برادەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەکێتی بووە، وە بەڕاستی ئەوەندەی نەجمەدین بۆ یەکێتی و کەرکوکی کرد ڕەنگە ئەگەر ئێمە کورد نەبوینایە بۆ پارتی نەدەکرد، بەڵام بەکورد بونی “نەجمەدین” و هەڵوێستە کوردایەتیەکانی نەجمەدین ئێمە بە واجبی خۆمانی دەزانین ئەوەی پێمان بکرێت لەڕێگا یاساییەکان و کەناڵە دیبلۆماسیەکانی خۆمانەوە بەرگریمان لە “کاک د.نەجمەدین “کردووە و دەشیکەین.”
فازڵ میرانی ئەوەشی وت” جگە لە هەوڵەکانی پارتی لەڕێگای حکومەتەوە کە ڕاستەوخۆ سەرۆکی حکومەت”لەسەر خەت بووە” ، ئەگەر لەڕووی سیاسیشەوە پێویست بکات ئەوا دوباره خودی “جەنابی سەرۆک بارزانی” دێتەوە سەرخەت ،چونکە پەیوەندیمان لەگەڵ هەندێک لایەنی سیاسی و “جامیعای عەرەبی” و وڵاتان هەیە، ئێمە وادەکەین کە فشارێک لەسەر عیراق دروست بکرێت کە ئەم “پیلانگێڕییە” چیتر دژی کوردەکان نەکرێت.”
” عەیبە بۆ ئەوانەی کە پێێان خۆش بێت “نەجمەدین “بێت یا هەر کوردێکی تری عیراق بەوشێوەیە بگیرێت”
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی وت” عەیبە بۆ ئەوانەی کە پێێان خۆش بێت “نەجمەدین “بێت یا هەر کوردێکی تری عیراق بەوشێوەیە بگیرێت، چونکە ئەگەر هەوڵی دەستگیرکردنی “نەجمەدین کەریم” بدرێت ئەوە هەوڵێکی سیاسی و شۆڤێنیە، ئەگەرنا د.نەجمەدین سەفهری ئەمریکا، ئەوروپا و وڵاتانی تر دەکات بۆچی ئەگەر پۆلیسی ئینتەرپوڵە ئهوی له بهیروت دهستگیركردووه، ئهی بۆچی لەوشوێنانە دەستگیر نەکردووه؟ ئێمە دژی ئەو هەوڵانەین کەلەسەر خواستی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بێت لەسەر خواستی “زەیدێک، یا عەمرێک” بێت دەستگیر کرابێت ئەمە یاسایی نیە چونکە ئەگەر یاسایی بوایە دەبوو یاداشتی دەستگیرکردنی هەبوایە.”
میرانی ڕەخنە لەهەڵوێستی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێت لەسەر دەنگۆی دەستگیرکردنی د.نەجمەدین کەریم و دەڵێت” باشە ئێمە هەموو لایەنەکان پێکەوە حکومەت دروست بکەین بەڵام باشتر دەبوو ئەگەر لەسەر برادەرانی خۆشمان یەک دەنگ بوینایە، هەرچەندە دڵنیا نیم کە د.نەجمەدین دەستگیرکرابێت چونکە نوسینگەکەی و خۆی لێدوانیان دا کە دەستگیرنەکراوە بەڵام حەق بوو هەر حیزبێک لای خۆیەوە وەک “سهرۆك بارزانی” و “کاک نێچیرڤان” و پارتی هەوڵی خۆیان بدایە لانی کەم سۆراغی دەستگیرکردنەکەیان بپرسیایە، بەڵام د.نەجمەدین تەنها نیە، زۆربەی زۆری کوردی خاوەن بەهەڵوێست لەپشتی نەجمەدینەکانین، ئەگەر لەسەر ئاڵای کوردستان و ڕیفراندۆم د.نەجمەدین دەستگیرکرابێت حەقە ئێمە خۆپیشاندان دژی ئەوان بکەین کە دەستگیرییان کردوە وە داوای ئازادکردنی بکەین چاوەڕێ دەکەین تا خۆی بگەڕێتەوە، بهڕاستی ئێمە بە “واجبی” خۆمانی دەزانین کە بەرگری لە “نەجمەدین “و “نەجمەدینەکان” بکەین ئەگەرچی هەر بیرکردنەوەیەکی سیاسی هەبێت.”
” ئەگەر ڕیفراندۆم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان تاوان بێت ئەوا ئێمە و هەموو کوردە بەشەرەفەکان تاوانبارین با بێن دادگایمان بکەن”
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر د.نەجمەدین لەسەر بابەتی ڕیفراندۆم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک دادگایی کرا پارتی چی بۆ د.نەجمەدین دەکات و هەڵوێستی چی دەبێت؟ فازڵ میرانی وتی” بە “دەقیقی” دەڵێم ئەگەر د.نەجمەدین لەسەر ئاڵای کوردستان و ڕیفراندۆم حوکم بدرێت سەرفرازییەکی گەورەیە بۆ د.نەجمەدین، هەتا ئەگەر لە سێدارەش بدرێت ئەوا دەچێتە ڕیزی شەهیدەکان و ئێمە سەرفراز دەبین پێی، بهڵام ئێمە هەرچی لەدەستمان دێت پارێزگاری لێ دەکەین وەک تێکۆشەرێکی کورد وە وەک ئەوەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وه پارێزگاری کەرکوک بووە کە دڵی کوردستان و “قیبلەی” کوردستانە، خۆ ئەگەر ڕیفراندۆم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان تاوان بێت ئەوا ئێمە و هەموو کوردە بەشەرەفەکان تاوانبارین با بێن دادگایمان بکەن، وە ، خۆ ئەگەر بشیانەوێت بە هۆکاری گەندەڵی دەستگیری بکەن و دادگایی بکەن ئەوە “من دەڵێم” هەرچی حکومەتی عیراقە لە سەرەتاوە تا ئێستا هەموویان دەبێت پێش د.نەجمەدن بگیرێن، وە ئەمەی د.نەجمەدینیش ناتوانن بیسەلمێنن چونکە “المتهم برئ حتى تثبت ادانته” لەبەر ئەوە ئەوە بەتەنها تۆمەتە .”
“تا ئێستا هیچ بۆچونێکی فەرمی و نافەرمیم لەسەر د.نەجمەدین لە یەکێتی نەبیستووە”
سەبارەت بە بۆچونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، فازڵ میرانی وتی” تا ئێستا نە بەفەرمی نە بەنافەرمی هیچم لێ نەبیستوون، بەڵام ڕەنگە هەندێکیان پێیان خۆش بوبێت ههواڵی دهستگیركردنی، وه هەندێکیشیان وەک ئێمە پێیان ناخۆش بوبێت، ئەوانەی مەبدەئین پێیان ناخۆشە نەک هەر بۆ د.نەجمەدین کە ‘ئەگەر دەستگیرکرابێت” بۆ هەر کوردێکی تر پێیان ناخۆشە، وە ئەوانەشی نا مەبدەئین و سیستیان هەیە بەرامبەر دوژمن و ناحەزانی کورد نەک هەر بۆ د.نەجمەدین بەڵکو پێیان خۆشە بەیانی هەموومان بگیرێین، کە ئەوەش خەیاڵێکە بەڕای من سەری نەگرتووە و سەریش ناگرێت.”
” یاداشتێک دەدەینە پەرلەمانی عیراق و حکومەتی عیراقی وبەرپرسە عیراقیەکان بە کورد و عەرەبەوە”
چی دەکەن کە جارێکی تر د.نەجمەدین ڕوبەڕووی دەستگیرکردن ههوڵی نەبێتەوە؟
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت” ئێمە یاداشتێک دەدەینە پەرلەمانی عیراق و حکومەتی عیراقی وبەرپرسە عیراقیەکان بە کورد و عەرەبەوە کە ئەم جۆرە کارانە کاری باش نین، شێواندنی “سومعەی “کەسایەتیەکانی ئێمە ئەوەش شێوازێکە لە جیاکاری ڕەگەزی هەموو گەندەڵەکانی عەرەب ئازادن تەنها بە شوێن کوردەکانەوەن، ڕەگەز پەرستیش ئیدانەکراوە لەڕووی نێودەوڵەتیەوە.”