چۆنیەتی ناردنی 5 هەزار سەربازی ئەمریکایی بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست تاوتوێ دەکرێت

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە سەر داوای سوپای وڵاتەکەی سەبارەت بە ناردنی 5 هەزار سەرباز بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست دەستی کردووە بە تاوتوێی ئەم پێشنیارە .
ئاژانسی رۆیتەرز لە زار دوو بەرپرسی باڵای حکومەتی ئەمریکا بڵاوی کردەوە ، لە دووای تەشەنە ستاندنی گرژییەکان نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ، سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ڕەوانە کردنی پێشنیارێک بۆ ( پنتاگۆن ) دەڵێت رۆژهەڵاتی ناوەراست پێویستی بە جێگیر کردنی 5 هەزار سەبازی تری ئەمریکایی هەیە .
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا کە ئەم داوایەی ئاراستە کردووە ، دەڵێت ئامانج لە جێگیر کردنی هێزی زیاتر بۆ بە هێز کردنی سوپاکەمانە لە رۆژ هەڵاتی ناوەراستدا .
پنتاگۆن تا ئێستا وڵامێکی فەرمی لەم بارەوە نەداوەتەوە ، بەڵام خەریکی تاوتوێی پێشنیارەکەن

Back to top button