رێبەری ئێران : من لە سەرەتاوە باوەرێکی ئەوتۆم بە رێکەوتنی ئەتۆمی نەبوو

 

عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران دەڵێت : لە سەرەتاشەو لە سەر چۆنیەتی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕازی نەبووم وپێم وایە ئەگەر لایەنەکانی تر ڕێکەوتنەکە بەرێوە نابەن وا باشترە بەرپرسانی ئێمەش زۆر خۆی تێهەڵنەقتێنن .
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چووارشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ نوێنەرانی گرووپەکانی خوێندکارانی زانکۆ ، ڕاشکاوانە سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران گووتی : من لە سەرەتاشەو هیچ باوەڕێکی ئەوتۆم بەم ڕێکەوتنە نەبوو ، بە پێچەوانەی ئەو بەرپرسانەی کە پێیان وابوو دەبێت خاڵەکانی ئەم رێکەوتنە وەک خۆیان جێ بەجێ بکرێن .

Back to top button