ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی لە عێراق بۆ دوو هێندە زیاد دەکات
سایتێکی هەواڵگری عەرەبی ئاماژەی دا ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەنیازە ژمارەی هێزە سەربازیەکانی لە عێراق زیاد بکات و دوو بنکەی سەربازی نوێ بکاتەوە
هێزەکانی مارێنزی ئەمریکا لە ئوردەن ەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئەم دوو بنکەیە و نزیکەی 10 هەزار سەرباز لەخۆ ئەگرێت، یەکەم بنکەی عەین ئەسەدی ئاسمانی لە شاری ئەنبار ڕۆژئاوای عێراق و دووەم بنکەی حەبانیەی نزیك لە بەغدای پایتەخت
ئەمریکا هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد کردووە و بەتایبەتی لە عێراق و لە ڕێی ئوردەن 60 ئامێری سەربازی ڕەوانەی گەورەترین سەربازگەی کردووە لە ئەنبار و ئەمەش پاش هەڕەشەکانی ئێران هات دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا