هەڵاتووەك خۆی ڕادەست دەکات لەبڕی 15 هەزار ڵایک

 

لە ئاڵووگۆڕێکی سەیر و سەمەرە دا بنکەی پۆلیسی ولایەتی کینێتێکتی ئەمریکا گەیشتنە ڕێکەوتنێك لەگەڵ یەکێک لە زیندانیە هەڵاتووەکان بۆ خۆ ڕادەست کردنی لەبڕی ڵایکێکی زۆر بۆ بابەتێکی بڵاوکراوەی لە فێسبووك

خۆزێیە سیمز ی 29 ساڵەی هەڵاتوو گومان دەکرێت خۆی حەشاردابێ لە نیۆیۆڕك و حەوت فەرمانی دەستگیرکردنی لەسەرە و پۆلیس بەدوای دا دەگەڕێت بە هۆی ئامادەنەبوونی لە دادگا و بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و مەترسی لە سەر منداڵێك

برێت جۆنسۆن ئەفسەری پۆلیس دەڵێت سیمزی هەڵاتوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیوەندی پێوە کردووە و ڕەزامەندی پیشان داوە بۆ خۆ ڕادەستکردن ئەگەر هاتوو بابەتە بڵاوکراوەکەی لە فێسبوك 15 هەزار ڵایکی بۆ بێت و گوتی ئەو بێزاربووە لە هەڵاتن

Back to top button