حووسیەکان بۆ سێیەمجار هێرشیان کردە سەر سعوودیە

 

میلیشیاکانی حووسی لە یەمەن بۆ سێیەم جاربە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نجرانی سعوودیە
کەناڵی ( ئەلمەسیرە ) ی یەمەن ڕایگەیاند ئامانجی ئەم هێرشە بۆ سەرگرووپی پەدافەندی پاتریۆتی فڕۆکەخانەی نجران بووە و بە فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ( قاسف کەی 2 ) ئەنجام دراوە .
بە پێی هەواڵی ئاژانسی فارس ، کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە ، فرۆکەی ( قاسف کەی 2 ) لە بەرزایی 10 مەتر لە سەروی ئامانجەکەوە دەتەقێتەوە .
حووسیەکانی یەمەن کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن ھەفتەی رابردوو هێرشیان کردە سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی سعوودیەو بۆڕی نەوتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە .

Back to top button