هێزێكی زۆری سەربازی ئەمریكا گەیشتە عێراق

 

لەگەڵ زیاد بوونی گرژیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران, ئەمریكا جگە لە رەوانەكردنی كەشتیە جەنگیەكانی بۆ كەنداو, لە عێراقیش بنكە سەربازیەكانی فراوانكردووە, هەر ئەمڕۆش هێزێكی زۆری سەربازی لە ئەردەنەوە گەیشتنە عێراق.

بە پێی هەواڵی كەنالی شەرقیەیی عێراقی ئەمڕۆ هێزێكی زۆری ئەمریكا لە ئەردەنەوە لە ژێرچاودێریەكی چڕی هێزە ئاسمانیەكانی ئەمریكا گەیشتوونەتە عێراق.
سەرچاوەی كەناڵەكە ئاشكرای كردووە كە هێزەكە:” نزیك بەـ70هەمەری سەربازین،لەژێرچاودێریەكی زۆرتوندی هێزەهەواییەكانی ئەمریكا گەیشتنە سەربازگەی( عین الاسد).

Back to top button