ئێران كەشتیە سەربازیەكەی ئەمریكا(ئەبراهام لنكۆڵن ) لە ترسی مووشەكەكانی ئێمە رایكرد و ئێستا دووركەوتۆتەوە

 

دوای گرژیەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران ئەمریكا كەشتەیە سەربازیە زەبەڵاحەكەی رەوانەی ئاوەكانی كەنداو كرد, پشتی مانەوەی دوو هەفتە لە كەنداو ئەمڕۆ فەرماندەی هێزی دەریایی كۆماری ئیسلامی ئێران، حسێن خانزادی رایگەیاند، كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمەریكایی (ئەبراهام لنكۆڵن) لە ترسی مووشەكەكانمان لە كەناراوەكانی ئێران دوور كەوتەوە.

خانزادی گوتیشی: دوژمن بە مەبەستی نمایشكردنی هێزی دەریایی لە باكووری زەریای هیندییەوە كەشتی جەنگی و فڕۆكەهەڵگری رەوانە كرد، بەڵام بوێریان نەبووە، بێنە ئاوی كەنداو.

ئەوەشی گوت: ئەوان لە ترس و دوودڵیدا كەناراوەكانی ئێرانیان بەجێهێشت، بۆ ئەوەی نەكەونە مەودای ئەو مووشەكانەی لە كەندا و دەریای عومان جێگیركراوون.

هەروەها گوتی: ئەمەریكا بوێری ئەوەی نییە رووبەڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران ببێتەوە و ئێستا كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەكەیان 700 كیلۆمەتر لە سنووری ئێمەوە دوورە.

Back to top button