ئه‌گه‌ر شه‌كره‌ی خوێنت هه‌یه‌ فسته‌ق بخۆ

دوای لێكۆڵنه‌وه‌ گه‌لێكی زۆر له‌سه‌ر كاریگه‌ری چه‌ره‌سات له‌ باشكردنی ته‌ندروستی مرۆڤدا،پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی گه‌شتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رنجامه‌ كه‌ خواردنی چه‌ره‌سات نه‌ك هه‌ر تام وچێژێكی خۆش بۆ مرۆڤه‌كان دابین ده‌كات به‌ڵكو تندروستیشیان باشده‌كات، یه‌كێك له‌و جۆره‌ چه‌ره‌ساتانه‌ی كه‌ خه‌ڵك به‌گشتی ئاره‌زووی خواردنی ده‌كات بریتیه‌ له‌ فسته‌ق، به‌و پێیه‌ی كه‌ فسته‌ق ده‌بێته‌ كه‌مكردنه‌وه‌وهه‌ڵمژینی كاربۆهیدرات، ئه‌توانێت ڕێژه‌ی شه‌كره‌ی خوێن دابه‌زێنێت.

توێژه‌ره‌وانی زانكۆی تۆره‌نتۆ گه‌شتونه‌ت ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ خواردنی فسته‌ق له‌گه‌ڵ ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ زۆربه‌ی ڕۆژ مرۆڤه‌كان ده‌یخۆن بۆ نمونه‌ ( نان)ی سپی، ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵمژینی كاربۆهیدراتی ناو پێكهاته‌ی نانه‌كه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زین و كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كره‌ی خوێن.

شایه‌نی باسه‌ فسته‌ق بڕێكی باش پرۆتینی گیایی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ نیشاسته‌و پۆتاسیۆم و به‌شێكی زۆر له‌ پێداویستیه‌ خۆراكیه‌كانی له‌ش دابین ده‌كات، سه‌ره‌ ڕای ئه‌وه‌ش فسته‌ق زۆر باشه‌ بۆ باشكردنی ته‌په‌ ته‌پ و لێدانی دڵ و هێوركردنه‌وه‌ی مێشك و ده‌روون و كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆكه‌ و به‌هێزكردنی گه‌ده‌ ، هه‌روه‌ها خورادنی فسته‌ق بڕێكی باش ماده‌ی ئاسن و كلیسیۆمی تێدایه‌، ئه‌مه‌ش سوودێكی باشی هه‌یه‌ بۆ ئێسك وددانه‌كانمان، له‌وه‌ش گرنگتر خواردنی فسته‌ق ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی مێشك .

 

Back to top button