کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هه‌رێمی کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ ھەینی 24/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شەممە 25/5/2019، لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری نمە بارانی کەم لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا ھەیە، ئەگەری نمە باران بە ڕێژەیەکی زیاتر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا ھەیە، ھەندێک جاریش ھەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، لە کەرکووکیش ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت.

 

Back to top button