به‌هیمه‌تی سه‌رۆك بارزانی توانرا ڕێگه له هێرشێك بۆ سه‌ر خانه‌قین و دووبز و گونده‌كانی سه‌رگه‌ڕان بگیرێت
لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند كه به هیمه‌تی حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆكی بارزانى، توانراوه ڕێگه له هێرشێك بۆ سه‌ر كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانی خانه‌قین و دووبز و گونده‌كانی سه‌ر به شاره‌دێى سه‌رگه‌ڕانی پارێزگای كه‌ركووك بگیرێت.
لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی خانه‌قین و دووبز و گونده‌كانی سه‌ر به شاره‌دێى سه‌رگه‌ڕانی پارێزگای كه‌ركووك، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان..
دوای ئەوەی هێرشێکی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ سەر کێڵگە کشتوکاڵییەکانی خانەقین و دوبز و گوندەکانی سەر بە شاره‌دێى سەرگەڕانی پارێزگای کەرکووک ئەنجامدرا، لیژنەکەمان لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان بەزوویی هاتینە سەر خەت و لێکۆڵینەوەمان لەم هەنگاوە مەترسیدارە کردووە بە هیمەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆك بارزانی کە هەر زوو بە دەنگیانەوە هاتووە بەدانیشتنی لیژنەکەمان لەگەڵ جوتیارانی ئەو گوندانە و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتمان بۆ لایەنە پێوەندیدارەکان توانرا ڕێگە لەو پلانە بگیرێت و بەفەرمانێک ئێسته ڕێگە دەدرێت ئەو جووتیارانە کاری دروێنەی خۆیان بکەن.
ئێمە وەک چۆن سەرەتا بەڵێنمان پێدان تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ کە ئەم کێشەیە بەزوویی چارەسەر بکەین بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدەین بەزوویی لەڕێگەی یاساوە مافەکانیان بپارێزرێن.
سوپاسی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی به‌غداد دەکەین کە هاوکاری باشمان بوون بەدەم داوای لیژنەکەمانەوە هاتن.
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان
23ی ئایاری ساڵی 2019