شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك رۆژێك دێت سزای خۆی وه‌ربگرێت
ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، “شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا”، رایگه‌یاند، “راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، هاوشێوه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیده. رۆژێك دێت به سزای خۆی بگات”. گوتیشی: “هه‌ر لایه‌نێك سازش له‌سه‌ر خاك بكات، خیانه‌ت له كوردستان ده‌كات”. هه‌روه‌ها گوتی: “نامانه‌وێت پارێزگارێكی “بێ شه‌خسیه‌ت و كه‌رامه‌ت” له كه‌ركووك دابنرێت”.
له میانی به‌شداریكردنی له “ژووری هه‌واڵ”ی “كوردستان24″دا، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، سه‌باره‌ت به كێشه‌ی جووتیارانی كورد له ناوچه‌كانی سنووری كه‌ركووك، دیاله و سه‌لاحه‌دین گوتی: “ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت سه‌پاندنی ئیراده‌یه به‌سه‌ر یاسادا”.
گوتیشی: “به گوێره‌ی بڕیاری 29ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری 4ی لیژنه‌ی مادده‌ی 140، عه‌ره‌به هاورده‌كان بۆیان نییه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ی ئێستا داوای ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له مانگی شوباتی 2018دا وه‌زاره‌تی كشتووكاڵ رایگه‌یاندووه، نابێت گرێبه‌ستیان بۆ نوێ بكرێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی گوندی “په‌ڵكانه”، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: “له داقووق و له‌یلانه‌وه تا ناوشوان و دبس، جووڵه‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆ ته‌عریبی ناوچه‌كه. له په‌ڵكانه رووداوه‌كان خێراترن. چونكه له‌و ناوچه‌یه عه‌ره‌به هاورده‌كان سه‌ر به عه‌شیره‌تی شه‌ممه‌رن. كه‌سوكاریان له ناو هێزه ئه‌منی و ئیدارییهكاندان. هه‌ژموونی عه‌شیره‌ته‌كه‌یان بۆ خۆیان به‌كارهێناوه”.
روونیشیكرده‌وه، “له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی رابردوودا، له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش، كه سندووقێك دابنرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده. په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌بیش راسپێردراوه، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به هاورده‌كان قسه بكات. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی سه‌لاحه‌ددین ئاگادار كراونه‌ته‌وه، نه‌بنه به‌شێك له كێشه‌كان و لایه‌نداری عه‌ره‌به هاورده‌كان نه‌كه‌ن”.
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی “راكان سه‌عید جبووری” پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: “ده‌مه‌وێت له رێی كوردستان24ه‌وه هه‌ندێك شت روونبكه‌مه‌وه. لای من، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك راكان حه‌سه‌ن مه‌جیده، رۆژێك دێت هاوشێوه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید سزای خۆی وه‌ربگرێت”.
له باره‌ی هۆكاری ئه‌و جووڵه‌یه‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاشكرایكرد، “پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، پێش هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به هاورده‌كان و عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه رێككه‌وتووه. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێ بده‌ن، ئه‌میش كار بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ژموونی به‌عس و گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كان”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له باره‌ی گۆڕینی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك و دانانی پارێزگارێكی كورد له شاره‌كه، گوتی: “به بڕیارێكی عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كان كه‌سی یه‌كه‌م و به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌منییه له سنووره‌كه. بۆیه ئه‌گه‌ر كوردێكیش دابنرێت له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه. ره‌نگه نه‌شهێڵن ده‌وام بكات، رێی لێ بگرن و كه‌رامه‌تی بشكێنن. بۆیه ئێمه نامانه‌وێت پارێزگارێكی بێ شه‌خسیه‌ت و بێ كه‌رامه‌ت بنێرینه كه‌ركووك. ده‌مانه‌وێت سه‌ره‌تا ره‌وشه ئه‌منییه‌كه چاك بكرێت. ئینجا پارێزگار دابنرێت”.
هه‌روه‌ها گوتی: “پێویسته هێزی ئه‌منیی كورد بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه. هێزی غه‌ریب له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنن. ئه‌مجاره ره‌نگه كورد دڵ نه‌رمییه‌كه‌ی جارانی نه‌بێت. رێككاری توند بگرێته به‌ر دژی هه‌ر كه‌سێك، بیه‌وێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خاكی كوردستان”.
جه‌ختیكرده‌وه، “ئه‌مجاره هه‌ر لایه‌نێكی كوردی سازش بكات و ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی خاكی كوردستان؛ خیانه‌تێكی گه‌وره ده‌كات، له خیانه‌تی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ریش گه‌وره‌تره”.